به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشیبه‌كانی ئاسایشی سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكییه‌كانی ساڵی 2016ی راگه‌یاند ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بازرگانیکردن بەو مادانەوە بە بەراورد بە ٢٠١٥ دوو هێندە زیادی کردووە.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا عه‌میدی ئاسایش جه‌لال ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشیبه‌كانی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند" به به‌راوورد به ساڵی پار بازرگانی كردن و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان زیادیكردوه‌و له‌ساڵی رابردوودا، له 2016 دا 310 كه‌س به‌تاوانی به‌كارهێنان و بازرگانی كردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كراون".
عەمید جەلال لە درێژەی قسەکانیدا ژمارەی ساڵی ٢٠١٦ بە ساڵی ٢٠١٥ بەراورد کرد‌و وتی" لە ساڵی 2015 به‌نزیكه‌یی 150 كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون، له‌و 310 كه‌سه‌ش 61 كه‌سیان حكوم دراون، هه‌روه‌ها 10 له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون له ره‌گه‌زی مێ بوون واتا ژن بوون".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشیبه‌كانی ئاسایشی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو" ته‌نها له‌سنووری چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان نزیكه‌ی 40 ملیۆن حه‌پی تراماڵ و نزیكه‌ی یه‌ك تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشه ( كریستاڵ) ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه".
وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی حكومدراون له 1 بۆ 15 ساڵ سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، هه‌روه‌ها له‌و ده‌ستگیركراوانه 38 كه‌سیان ره‌وانه‌ی دادگا كراون بۆ مه‌به‌ستی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 33 له‌و كه‌سانه، تاوانه‌كانیان به‌سه‌ردا ساغ نه‌بوه‌ته‌وه‌و ئازاد كراون.
عه‌میدی ئاسایش جه‌لال ئه‌مین به‌گ راشیگه‌یاند: تائێستا به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان نه‌بوه‌ته دیارده، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێژه‌كه به‌و شێوه‌یه له زیاد بوندا بێت، بێگومان له‌حاڵه‌وه ده‌بێته دیارده.