سلێمانی.. به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له باڵه‌خانه‌یه‌ك منداڵێك گیانی له‌ده‌ست دا
بەیانی ئەمرۆ سێشەممە بەهۆی ئاگركەوتنەوە لەباڵەخانەیەك لە گەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی منداڵێكی تەمەن دوو ساڵان گیانی لەدەستدا.
له‌وباره‌یه‌وه شایه‌تحاڵان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئاگره‌كه له نهۆمی یه‌كه‌می بیناكه كه‌توتوه‌ته‌وه كه دوانزه خێزانی تێدا نیشته‌جێییه و پاشان ئاگره‌كه فراوان بوه و به‌هۆی بوونی دوكه‌ڵێكی زۆره‌وه، منداڵێكی دووساڵان، خنكاوه و چه‌ند كه‌سێكی تریش به‌هۆی هه‌ڵمژینی دووكه‌ڵ و تێكچوونی باری ته‌ندروستییانه‌وه، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
بەپێی زانیارییەكان منداڵە دوو ساڵانەكە منداڵی پاسەوانی باڵەخانەكەبووە.
PM:04:16:03/01/2017