پەرلەمانتارێکی گۆڕان ئاشكرای دەکات کە نا دادپەرورەیەکی زۆر لە دابەشکردنی کارەبا بەسەر پارێزگاکانی هەرێمدا هەیە و پارێزگاری سلێمانی زۆر کەمی پێدەدرێت.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، دەڵێت" ڕێژه‌ی ٤٣٪ به‌رهه‌می کاره‌با ده‌درێته هه‌ولێر که ٤٣٠ هه‌زار به‌شداربووی هه‌یه، ٢٨٪ ده‌درێته سلێمانی که ٥٣٠ هەزار بەشداربووی هەیەو، ١٠٠ هه‌زار به‌شداربووی زیاتر له هه‌ولێر هه‌یه ، ئه‌مه قسه‌ی من نیه‌و قسه‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی کاره‌بای سلێمانیه که پیاوێکی دڵسۆزه‌و دوێنێ به‌حزوری چه‌ند په‌رله‌مانتار و پارێزگار‌و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا کردوویه‌تی".
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت " ده‌زانین کاتژمێری پێدانی کاره‌با له هه‌ولێرو سلێمانی بۆ خه‌ڵکی ئاسایی جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی نیه، به‌ڵام به‌هۆی دزینی کاره‌با له پشت سه‌عات و پێدانی کاره‌بای به‌ردوه‌وام به‌شوێنی تایبه‌ت و لێچوون. واته: به‌هۆی گه‌نده‌ڵی، ڕێژه‌ی کاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو زۆر زیاتر بۆ هه‌ولێره. له بڕی به‌رهه‌می کاره‌با هه‌ولێر ٤٣٪ و سلێمانی ٢٨٪ به‌رده‌که‌وێت. ئه‌گه‌ر واش نیه بفه‌رموون و ڕێژه‌که ئاشکرا بکه‌ن".
ناوبراو دەشڵێت" وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش بده‌نه‌وه که ١٠ ملیار دینارتان بۆ کاره‌بای هه‌ولێر خه‌رجکرد، بۆ بۆ سلێمانیتان خه‌رجنه‌کرد؟".
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان ئاشکرای دەکات " چه‌ندین گه‌ڕه‌کی سلێمانی ئێستا به‌هۆی سوتانی محاویله‌وه بێ کاره‌بایه، وه‌زاره‌ت جگه له بینه‌ر چی کردوه، ئه‌وه له هه‌ولێربا گه‌ڕه‌ک هه‌بێت ٢٠ ڕۆژ هیچ کاره‌بای نه‌بێت چاره‌سەرتان نه‌ده‌کرد؟!".