لەهەولیر خۆپیشاندان كرا
ئەمرۆ كاندیدانی خوێندنی باڵای ماسته‌ر و دكتۆرا خۆپیشاندانێكیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له هه‌ولێر ئه‌نجامدا و خوازیاری جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8/1 كاندیدانی خوێندنی باڵای ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ ساڵی 2016-2017 له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و چه‌ند داواكارییان خسته‌ڕوو.
خۆپیشانده‌ران داواده‌كه‌ن، ده‌ست به خوێندنی كۆرسه‌كان بكه‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی توانستی زمانی ئینگلیزی وه‌ك ساڵی رابردوو دوابخرێت بۆ كاتی وه‌رگرتنی ناونیشانی زانستی، هه‌روه‌ها پێشنیارده‌كه‌ن به كردنه‌وه‌ی كۆرسی زمانی ئینگلیزی وه‌ك ساڵانی رابردوو.
هەروها داوا دەكەن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خاڵی دووه‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا لاری نه‌بوونی هه‌بوو، ئه‌وا ئاستی توانستی كه‌مبكرێته‌وه بۆ (4) خاڵ بۆ به‌شه مرۆڤایه‌تیه‌كان.
AM:11:13:08/01/2017