گەنجێك لە شاخی گۆیژەی سلێمانی هەوڵی خۆكوشتن دەدات

ئەمرۆ گەنجێك پاش ئەوەی بەچەقۆ ملی خۆی بریندار دەكات بە ئۆتۆمبیلەكەیەوە لەشاخی گویژەی سلێمانی خۆی دەخاتە خوارەوە بەڵام هەوڵی خۆكوشتنەكەی سەرناگرێت.

لەمبارەیەوە سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە "میللەت"ی راگەیاند "ئەمڕۆ هاووڵاتیەكی خەڵكی سلێمانی لە شاخی گۆیژەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە".

وتیشی " ئەو هاوڵاتیە پێشتر خۆی بریندار كردووەو پاشان بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و بەڵام خۆشبەختانە گیانی لەدەستنەداوەو لە ئێستادا لە بەشی فریاكەوتن لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشكراكرد "گەنجەكە لە دایك بووی 1984 و خێزاندارە و لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە".

 ئاماژەی بەوەشكردووە " ئەو هاوڵاتییە كێشەی هەبووە و وای لەخۆی كردووە بۆ ئەو مەبەستەش لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووەو دوای تیماركردنیشی وتەی تەواوی لێ وەردەگیرێت بۆ زانینی هۆكارەكەی".



PM:04:23:09/01/2017