ئەنجومەنی پارێزگاكان پشتیوانی لە پرۆژەی تایبەت بە پاشەكەوتی موچە دەكات
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ربڕی و داوایان له حكومه‌ت كرد جێبه‌جێ بكات و رێنمایی پێویستی بۆ ده‌ربكات.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، عه‌لی ره‌شید له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پشتیوانی خۆیان بۆ پڕۆژه‌كه نیشانداوه.
وتیشی: ئه‌وان پڕۆژه‌كه‌یان بۆ حكومه‌ت به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و "حكومه‌ت دڵخۆشه به‌و پڕۆژه‌یه".
ئازاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژه‌كه دوپاتكرده‌وه‌و داوای له‌حكومه‌ت كرد كه رێنمایی پێویستی بۆ ده‌ربكات به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان وه‌كو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێشتر چه‌ند بڕیارێكیان له‌و باره‌یه‌وه په‌سه‌ندكردووه كه هاوشێوه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێره.
هاوكات هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به وه‌كاله‌ت پشتیوانی خۆیان بۆ پڕۆژه‌كه ده‌ربڕی.
كۆتایی ساڵی رابردوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مجار پڕۆژه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد. به‌پێی پڕۆژه‌كه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك سیستمێكی بانكی بۆ دروستده‌كرێت و كۆی پاره‌ی پاشه‌كه‌وته‌كه‌ی بۆ ده‌خرێته سه‌ر، ده‌توانێت بۆ پێدانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت به‌كاریبهێنێت، (كاره‌با، ئاو، هاتوچۆ، سلفه‌ی زه‌واج و سلفه‌ی عه‌قار).
PM:02:12:10/01/2017