فرۆكەكانی توركیا جارێكی دیكە سنورەكانی هەرێمیان بۆردومان كرد

ئەمڕۆ شەممە فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بەچری بۆردومانی ناوچەكانی كانی ماسی لە پارێزگای دهۆك كرد كە بەهۆیەوە زیانی بەخەڵكی ناوچەكە گەیاند.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری سۆمەریەنیوز "ئەمڕۆ شەممە فرۆكە جەنگیەكانی توركیا گوندی سەفەریای سەربە ناحیەی كانی ماسی لە دهۆك بەچری بۆردومان كردوە و بەو هۆیەشەوە دووخانوو وێران بوون".

لەهەواڵەكەدا هاتووە " لەو بۆردومانەدا زیانی گیانی لە بۆردومانەكەدا نەبووە بەڵام بەهۆی بۆردومانەكەدا دانیشتوانی گوندەكە ماڵەكانیان چۆڵكردوە ئەو گوندەش كە كراوەتە ئامانج دوورە لە بنكەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە".




PM:02:26:14/01/2017