خشتەی نوێی مووچەی مانگی 11 رادەگەیەنرێت

بڕیارە ئەمرۆ یەكشەممە خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی چارەگە مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو بڵاوبكرێتەوەو كە سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە موچەكەی دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیاریەكانی ماڵپەری كوردیو، زمانحاڵی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە لەسەرچاوەیەكی تایبەتی وەزارەتی داراییەوە دەستی كەوت بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە 2017/1/15 خشتەی چارەگە مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو ڕابگەیەندرێت و هەریەكە لە فەرماندەییەكانی سەربەوەزارەتی پێشمەرگەو هێزەكانی زێرەڤانی و دیوانی وەزارەت لەم هەفتەیە مووچەكانیان دابەش دەكرێت .

سەرچاوەكە وتیشی: بڕیارە دواترو لەهەمان هەفتە مووچەی یەكەكانی 70 و 80 دابەش دەكرێت و بۆ هەفتەی دواتر دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و ئاسایشی گشتی و چەند بەڕێوبەرایەتیەكی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ .




PM:02:29:15/01/2017