ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

لە راگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ 16-1-2017، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سزادانی 2 كەسی بەتاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر راگەیاند.

لەدرێژەی كاروچالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەمەبەستی بنبڕكردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی كردن بەهەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەرەوە، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات، لەڕۆژانی (6/3/2016 ) و (23/8/2016 ) دوو كەس دەستگیربكەن، دوای گەڵاڵەبوونی دۆسییەكانیان و حەواڵەكردنیان بۆ دادگا، لە ڕۆژی ( 15/1/2017 ) لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانییەوە سزادران، بەم شێوەیەی خوارەوە:

1- تاوانبار (ج،ا،م) لەدایكبوی ساڵی (1980 ) عیراق، پیشەی كاسب، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (3)ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدو پەنجا هەزار دینار .
2-تاوانبار (د،ب،غ) لەدایكبوی ساڵی (1989 ) عیراق، پیشەی كاسب، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1)یەك ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدو پەنجا هەزار دینار .




PM:03:31:16/01/2017