وەزارەتی دارایی ئەم بڕە پارەیە بۆ فەرمانبەران خەرج دەكات
بەپێی رێنماییەكی نوێی وەزارەتی داراییو ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بڕە پارەیەك بۆ ژمارەیەك لە فەرمانبەران دراوە.
بەپێی هەردوو رێنمایی جیاواز ژمارە (6، 7)ی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە واژۆی ڕابەر سدیق، بریكاری وەزارەتی دارایی بەوەكالەتی بەسەرەوەیەو لە 16ەی كانونی یەكەم دەرچووە، ئاڕاستەی بانكی ناوەندی هەرێمی كوردستان لقی (هەولێر و سلێمانی) كراوە و تێیدا ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجكردنی بڕە پارەیەك بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كە لە دوای دەوامی فەرمی و ڕۆژە پشووەكان دەمێنێتەوە یان كاری گواستنەوەی سیولەی نەختینەیی لە نێوان بانكەكان دەكەن.
بە پێی رێنمایەكی وەزارەتی دارایی، ئەو فەرمانبەرانەی كە لە دوای دەوامی فەرمی یان رۆژە پشووەكان هەڵدەستن بە خەرجكردنی موچەی چین و توێژەكانی حكومەتی هەرێم بە مەرجێك فەرمانی كارگێری مانەوە یان خەرجكردنیان هەبێت چ بەڕێوبەر، بەڕێوبەری گشتی، خەزنەدار، یاخود هەر جۆرە فەرمانبەرێكی ئاسایی لە هەرپلەیەكدا بێت، بە پێی ئەو كارانەی ئەنجامیدەدەن كە لە رێنماییەكەدا هاتووە بڕە پارەیەكیان بۆ خەرجدەكرێت.
PM:03:01:17/01/2017