موچەی ئەم توێژە كەمدەكرێتەوە

بەوتەی جێگری سەرۆكی لێژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان  موچەی فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە بە پلەی لیوا كەمدەكرێتەوەو عەمیدو عەقیدەكانیش زیاد دەكرێت.

لەمبارەیەوە دلێر مستەفا، جێگری سەرۆكی لێژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: لیوا سێ هێندەی پلەی عەمیدو عەقیدێك مووچە وەردەگرێت، بۆیە لەئێستادا لێژنەیەكی چاكسازی سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بەو جیاوازی مووچەیە.

جێگری سەرۆكی لێژنەی كاروباری پێشمەرگەی پەرلەمان بۆ ئێس ئێن ئێن ڕوونیكردۆتەوە، مووچەی لیواكان زیاتر لەشەش ملیۆن دینارە، بەڵام مووچەی عەمید دوو ملیۆن دینارە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ملیۆنێك زیاتر لەمووچەی لیواكان كەمبكرێتەوەو لە بەرامبەردا مووچەی عەقیدو عەمیدەكانیش زیاتر بكرێت، ڕێكخستنەكەش بەجۆرێك دەبێت نزیك دەخرێنەوە لەیەكتر، چونكە ناكرێت لەنێوان دوو پلەدا ئەو جیاوازییە زۆرەی مووچە هەبێت.




PM:02:26:20/01/2017