سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە
سروشتییەكان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد كه له هه‌ندێك به‌نزینخانه‌ی
ناو شاری سلێمانی نرخی به‌نزین كه‌مكراوه‌ته‌وە.
د.غالب محەمەد سەرۆكی لیژنەی وزە و
سەرچاوە سروشتییەكان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی وێستگەی راگه‌یاند "كه
كار ئاسانی بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ده‌كه‌ن به‌نزین بهێنێته ناو شاری سلێمانی تا
نرخی به‌نزین له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه هه‌رزانتر بێت، وتیشی بازاڕ ئازاده و دەرگامان
كراوەتەوە بۆ هەر كۆمپانیاییەك كە به‌نزین بهێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەنزین
بە كوالێتی بەرزو نرخی هەرزان هاورده بكات و ئێمه‌ش هه‌موو كارئاسانییه‌كی بۆ ده‌كه‌ین"
هەروەها وتیشی "به‌نیازین چه‌ند
رێنماییه‌كی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی به‌نزینخانه بگۆڕین بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزینخانه‌ی
زیاتر بكرێته‌وه به‌ڵام ئه‌مه تائێستا نه‌كراوه، چونكه هه‌تا به‌نزینخانه
زیاتر بن، نرخه‌كانیش هه‌رزانتر ده‌بن".
غالب محەمەد وتوشییەتی "وه‌ك
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌ین كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كار
ئاسانییان بۆ بكرێت، چونكه دابه‌زاندنی نرخ له‌و به‌نزینخانانه هانده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی
كه نرخی به‌نزین هه‌رزانتر بێت."
ڕاشیگەیاندووە: له‌و به‌نزینخانانه‌ی
كه نرخیان كه‌مكردووه‌ته‌وه یه‌ك لیتر به‌نزین به 545 دیناره، داواشی له
هاوڵاتیان كرد بچنه ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی كه نرخه‌كانیان هه‌رزان كردووه و له
كوالیتیه‌كانیان نه‌ترسن، چونكه هه‌موو جۆره به‌نزینه‌كان یه‌ك كوالیتییان هه‌یه.