بەهۆی كۆتایی هاتنی ساڵی دارایی (2016)ەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێم، ڕوونكردنەوەیەك ئاڕاستەی گشت وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەتەکان دەكات.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لەگشتاندنی ژمارە (5)ی ساڵی (2017) کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووەو واژوی ڕابەر سدیق بریكاری وەزارەتی دارایی بەوەكالەتی بەسەرەوەیە، تیایدا هاتووە" هەر پێشینەیەكی بەردەوام و جۆراوجۆر كە بۆ وەزارەت ودام و دەزگاكان دابین كرابێت پێویستە لەماوەی تەرازووی پێداچوونەوەی كۆتایی ساڵی دارایی یەكلایی بكرێتەوە و خولانەوە ناكرێت بۆ ساڵی دارایی 2017".
لەبەشێكی تری گشتاندنەكەدا هاتووە "هەر رەسیدێكی ماوە، (وفر) جگە لە بارمتەكان كە لەبانك مابێتەوە پاش 31/12/2016 پێویستە بگەڕێنرێتەوە بۆ وەزارەتمان و نابێت پارەی لەسەر رابكێشرێت مامەڵەی پێوەبكرێت.
لە خاڵێكی گشتاندنەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا باس لەوە کراوە، "لەكاتی بوونی هەر تێبینییەك پێویستە داوای ڕوونكردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی نامەڵبەندی سەر بە وەزارەتی دارایی بكرێت".