داعش لەنزیك خانەقین هێرش دەكاتەسەر دوو كۆمپانیا

سەرلەبەیانی ئەمرۆ چەكدارانی داعش بە چەندین ئۆتۆمبیل هێرشیانكردەسەر دوو كۆمپانیای عێراقی‌و ژمارەیەك كارمەندیان كوشت.

لەمبارەیەوە شێركۆ میروەیس، بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سپی رایگەیاند: كاتژمێر 5 ی  سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە چەكدارانی داعش هێرشیان كردوە سەر هەر دوو كۆمپانیای حامورابی‌و ئاشور كە دوو كۆمپانیای ناوداری عێراقین لەئەنجامدا سێ كەسیان كوشتوە‌و سێ ئۆتۆمبیلیشیان سوتاندوە.

وتیشی ئەو كۆمپانیانە دەكەونە ناوچەی نەفتخانە‌و لەدەرەوەی دەسەڵاتی هەرێم‌و لەناوچەی حەشدی شەعبیدان.

نەفتخانە، بە دووری 40 کیلۆمەتر لە باشووری خانەقین هەڵکەوتووە، یەکێکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لەلایەن هێزە عێراقییەکان و میلیشیا شیعەکانەوە پارێزگاری لێ دەکرێت.



PM:12:59:25/01/2017