بەڕێوەبەرێتی
خۆپاراستنی تەندروستی دهۆك رەتیدەكاتەوە جۆرە مۆزێك لە كوردستان بە ڤایرۆسی ئیبۆلا
پیسبووبێت.
ئەگەرچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنگی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە
مۆزێکی ناووسور لە کوردستان هەیە و هەڵگری ڤایرۆسی ئیبۆلا یان ئایدزە، بەڵام
تەندروستی دهۆک ڕەتی دەکاتەوە
د.سیروان محەممەد
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی دهۆك بە ڕووداوی وتووە "لەڕووی زانستییەوە
مەحاڵە ئایدز و ئیبۆلا بەڕێگەی خواردنی رووەك بڵاوببنەوە، ئەوانە نەخۆشیی ڤایرۆسین
و رێوشوێنی تایبەتی خۆیان بۆ بڵاوبوونەوە هەیە".
هەروەها دەڵێت
"پشكنینی میوە و سەوزەكان، ئەركی بەڕێوەبەرایەتی كشتووكاڵە و دەبێ ئەوان
هۆكاری ئەو گۆڕانە لە رەنگی مۆزەكە بزانن، بەڵام لە هیچ حاڵەتێكدا ئایدز و ئیبۆلا
لەو رێگەوە ناگوێزرێنەوە".
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی
كشتووكاڵی دهۆكە رەتیدەكاتەوە مۆزی مەترسیدار لە بازاڕی پارێزگاكە هەبن.
ئەندازیار خالید
محەممەد، بەڕێوەبەری یەكەی خزمەتگوزارییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی دهۆك
وتوویەتی "ئێمە پشكنین بۆ رووكاری دەرەوەی میوەكان دەكەین و رەنگە گۆڕانی
ناوەوەی میوەكان نەبینین، بەڵام بەگشتی هاونیشتیمانیان دڵنیادەكەینەوە كە ئەو
مۆزەی لە كوردستانە جێگەی مەترسیی نییە و هەریەك لە ئیبۆلا و ئایدز بە هیچ جۆرێك
لە رێگەی مۆزەوە ناگوێزرێنەوە".