به‌رپرسی
راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند كه كوڕی سه‌رۆكی شاره‌وانی
دهۆك ئەمڕۆ به هۆیه‌كی نادیار كۆتایی به ژیانی هێنا.
هێمن
سلێمان به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بە وێستگه‌ی ڕاگەیاندووە:
"به‌یانی ئه‌مڕۆ كوڕی سه‌رۆكی شاره‌وانی دهۆك به ده‌مانچه كۆتایی به
ژیانی خۆی هێنا".
هەروەها
وتوشییەتی "ئه‌و گه‌نجه ناوی(چ.ڕ)ه
و ته‌مه‌نی 17 ساڵه و قوتابی قۆناغی ئاماده‌یی بووه و به گوله‌یه‌كی ده‌مانچه
كۆتایی به ژیانی هێناوه".
ئاشکراشیکردووە"ته‌رمی گه‌نجه‌كه ره‌وانه‌ی
پزیشكی دادی كراوه بۆ پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستی
پێكردووه".