"یەكێتی 12 ئەفسەر‌و بەڕێوەبەری سەر بە پارتی دوور دەخاتەوە"
ماڵپەڕێكی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 12 ئه‌فسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه مه‌ده‌نییه‌كانی شاری كه‌ركووك كه له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانن له كاره‌كانیان دوور ده‌خاته‌وه".
بەپێی هەواڵەكە یەكێتی"هاوكات ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكیش كردووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی پارتی له ڕیزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی نه‌وتی كه‌ركووك. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان خه‌ریكی كۆبوونه‌وه‌ن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ستراتیجی نێوانیان".
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له كه‌ركوك به ماڵپەڕی "وشه"ی راگه‌یاندوە "له ماوه‌ی ڕابردوو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به به‌رنامه ده‌ستی كردووه به دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسانی پارتی له فه‌رمانگه مه‌ده‌نییه‌كانی شاری كه‌ركووك، هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رانی ئه‌و حزبه‌ش له ڕیزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركووك و هێزه ته‌ناهییه‌كان دوور ده‌خاته‌وه".
لەو داتایه‌ك كه بڵاوكراوەتەوە، ناوی ئه‌و فه‌رمانگه و ئه‌فسه‌رانه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كانی كه‌ركووكی لێ نووسراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و پۆستانه كاریان كردووه و دواتر له‌لایه‌ن یه‌كێتی دوورخراونه‌ته‌وه و ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له شوێنه‌كانیان دانراون یان كاندیدن بۆ شوێنه‌كانیان و سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن یان نزیكن له‌و حزبه‌وه.
هەروەها هاتووە "له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی نه‌وتی كه‌ركووك كه ئه‌ركیان پاراستنی كێڵگه و بیره نه‌وتییه‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركووكه، له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێك كراوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕیزی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه كە لەسەر راسپاردەی مەڵبەندی دووی یەكێتی لەكەركوك ئەنجام دەدەرێت".
سەرچاوەكەی وشە دەڵێت "جه‌لال نادر به‌رپرسی كۆمیته‌ی نه‌وتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ته‌كه كردووه".
ئاماژه‌ی دا، "هه‌ر ئه‌فسه‌رێكی پارتی ڕیزه‌كانی پۆلیسی نه‌وت دوو بژارده‌ی له‌به‌رده‌مدایه، یان ببێ به یه‌كێتی و واز له پارتی بێنێت، یان بۆ شوێنێكی دوور ده‌گوازرێته‌وه".
سەبارەت بە هەڵوێستی پارتی لەسەر ئەم بابەتە سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕەكەی وتووە، "ئاسایشی پارتی له كه‌ركووك قوربانی ده‌دا، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش پارتییه‌كان له پۆستی كارگێڕی و سه‌ربازی كه‌ركووك دوور ده‌خاته‌وه و كه‌سانی خۆی داده‌نێ یان توركمانی شیعه".
PM:02:50:31/01/2017