وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی 12 ئاشكرا كرا

بڕیارە وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی لەناوەڕاستی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکات.

سەرچاوەیەک لەنێو وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوە: ”ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی شوباتی 2017، دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو کۆتایی دێت و هێشتا بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 نەدراوە".

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەهۆی ئەوەی ئەم مانگە 28 ڕۆژە، لەنێو وەزارەتی دارایی تاوتوێی ئەوە دەکرێت کە دوای 10ی مانگ، دابەشکردنی مووچە دەست پێ بکات و سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە و دواتر هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو، دامەزراوەکانی دیکە مووچەیان پێ بدرێت.




AM:10:57:02/02/2017