ئینتەرنێت بۆ ماوەی 10 رۆژ رادەگیرێت
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی عێراق رایگەیاند خزمه‌تگوزاری هێڵی ئینته‌رنێت رۆژانه بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر تاوه‌كو 11ی شوبات، لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق رادەگیرێت.
دوێنێ 1/1 وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی عێراقی رایگه‌یاند لەمرۆ پێنجشەممە 2/2وەوە له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت ده‌بڕێت تا 11ه‌ی شوبات، جگه له رۆژانی هه‌ینی.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی عێراقی راشیگه‌یاندووه، كاتژمێری بڕینی ئینته‌رنێت رۆژانه سێ كاتژمێر ده‌بێت.
پێده‌چێت راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی وه‌رزه‌وه بێت. بەڵام بەپێی زانیارییەكان ئه‌م راگرتنه پارێزگاكانی هه‌رێم ناگرێته‌وه.
AM:11:59:02/02/2017