وەزارەتی دارایی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به‌وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند، ده‌بێت له‌مساڵدا هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان له سه‌ر ئاستی دیوان خه‌رجی و داهاتی خه‌مڵێندراوی دام و ده‌زگاكانیان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بكه‌ن.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رابه‌ر سدیق بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به‌وه‌كاله‌ت، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، ده‌بێت خه‌رجی و داهاتی خه‌مڵیندراوی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ساڵی 2017 دیاریبكرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، بریكاری وه‌زیر وتویه‌تی "ده‌بێت له هه‌موو وه‌زاره‌تێك له سه‌ر ئاستی دیوانی وه‌زاره‌ت خه‌رجی و داهاتی خه‌مڵێندراوی دام و ده‌زگاكانیان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی دارایی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بۆ دابینكردنی داهاتی پێویست ڕێوشوێنی خۆی بگرێتبه‌ر".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، دیاریكردنی بودجه‌ی خه‌مڵێندراو بۆبه‌رچاوڕوونی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی-یه بۆ پێدانی پێشینه‌ی مانگانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو.
ڕابه‌ر سدیق باسیله‌وه‌كردووه، تا ئێستا توانیویانه ڕووبه‌رووی قه‌یرانی دارایی ببنه‌وه و "ڕێگا چاره‌ی گونجا"و بدۆزنه‌وه بۆ دابین كردنی بوودجه‌ی پێویست بۆ ڕاپه‌راندن و جێبه‌جێكردنی كاروباره‌كانی حكومه‌ت و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان.
PM:08:20:06/02/2017