وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەوە مژدە دەداتە سەرجەم فەرمانبەران
جیاواز له هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق زامنكردنی مووچه‌ی ساڵی 2017ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، هه‌نگاوی جێگیریان ناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و دانانی پلانی دیراسه‌كراوی گشتگیر بۆ خه‌مڵاندنی جیاوازی نێوان داهات و قه‌باره‌ی خه‌رجی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "وه‌زاره‌تی دارایی جه‌ختده‌كاته‌وه كه مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ساڵی 2017 زامنكراوه".
پێدانی دڵنیایی به سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ی یه‌ك ساڵی داهاتوویان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراقه‌وه له كاتێكدایه له هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی ساڵێكه به‌ناوی پاشه‌كه‌وتكردنه‌وه مووچه بۆ كه‌متر له نیوه كه‌مكراوه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تائێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نیوه مووچه‌ی مانگه‌كانی 12 ی ساڵی رابردوو و مانگی یه‌كی ئه‌مساڵیان پێنه‌دراوه.
PM:03:14:07/02/2017