کەشناسی هەرێم وادەی بەفر بارین و خۆڵبارینی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، لەسبەی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی تری بەفرو باران تەواوی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم کە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە، لەسبەی پێنجشەممە نۆی شوباتی ٢٠١٧وە شەپۆلێکی تری سەرماو سۆڵە ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو سەرجەم ناوچەکانیش بارانبارین دەیگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
هەروەها کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ ئەو بەفربارین و باران بارینەدا خۆڵبارینێکی سووکیش هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.



PM:09:00:08/02/2017