دارا حەسەن وادەی بەفربارینەکەی ڕاگەیاند

بەڕێوبەری كەشناسی سلێمانی  ئاشکرایکرد شەپۆلێكیتری بەفرو باران ڕوو لەهەرێمی كوردستان دەكاتەوەو چەند رۆژێكیش بەردەوام دەبێت .
دارا حەسەن، بەڕێوبەری كەشناسی سلێمانی بە ماڵپەڕی کوردیوی ڕاگەیاندووە "لە باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستانەوە شەپۆلێكیتری باران و بەفر دەست پێدەكات كە لە دەریای سپیەوە هەڵدەكات و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوەو لە شار و شارۆچکەکان و ناوچە شاخاویەكانیش باران و بەفر دەبارێت" .
هەروەها وتوشییەتی "شەپۆلەكە لە رۆژی هەینی 2017/2/10ەوە بەهێمنی دەست پێ دەكات و دواتر و لەرۆژانی تردا شەپۆلەكە چڕ دەبێتەوە".


PM:07:54:09/02/2017