ئازاد جوندیانی لەسەر ئەو بابەتانەی بەناویەوە بڵاودەکرێتەوە روونکردنەوە دەدات

ئازاد جوندیانی ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە، ئەو بابەتانە رەتدەکاتەوە بەناوی ئەوە بڵاودەکرێنەوە.

لەو رنکردنەوەیەدا کە لەنووسینگەی راگەیاندنی جوندیانییەوە بۆ سپی نێردراوە، هاتووە" په‌یجی فه‌رمی كاك ئازاد جندیانی هاك كراوه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌به‌ڕێزیانه‌وه‌ نه‌ماوه‌و له‌ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به‌رپرس نیین".

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی ئازاد جندیانییه‌وه‌

به‌هه‌موو لایه‌ك رائه‌گه‌یه‌نین كه‌ په‌یجی فه‌رمی كاك ئازاد جندیانی هاك كراوه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌به‌ڕێزیانه‌وه‌ نه‌ماوه‌و له‌ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به‌رپرس نیین و له‌ئێستادا هیچ په‌یج و ئه‌كاونتێك نییه‌ كه‌ هی به‌ڕێزیان بێت .
نوسینگه‌ی تایبه‌تی ئازاد جندیانی
12/2/2017




PM:01:24:12/02/2017