هونەرمەندی كۆمیدی ئیبراهیم هەمزە
ناسراو بە بلە خەنجەر ئێوارەی ئەمڕۆ بەنەخۆشی كۆچی دوایكرد.
شانۆكار هەدار ئەنوەر بە دواڕۆژی ڕاگەیاندووە"
ئەكتەری كۆمیدی ئیبراهیم هەمزە ناسراو بە (بلە خەنجەر) ئێوارەی ئەمڕۆ بەنەخۆشی لە
نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر كۆچی دوایكرد".
لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە " ئیبراهیم هەمزە ساڵی 1954 لە هەولێر لەدایكبووە لە دوای
راپەرینەوە دەستی بەكاری هونەری كردووەو بەهۆی كارەكتەری بلە خەنجەر لە فیلمی
كۆمیدی لەزگە لەگەڵ هونەرمەند ئەیام ئەكرەم بە بلە خەنجەر ناسراوە."