ڤیدیۆ.. فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا گۆڕستانی شه‌هیدانی په‌كه‌كه‌یان بۆردومان كرد‌

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا شه‌وی ڕابردوو گۆڕستانی شه‌هیدانی په‌كه‌كه‌یان له‌بناری قه‌ندیل بۆردومان كردووه‌.

به‌پێی‌ ئاژانسی فورات نیوزی‌ نزیك له‌په‌كه‌كه‌، كاتژمێر 20:00 شه‌وی ڕابردوو فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا مه‌زارگای‌ شه‌هیدان-یان بۆردومانكردوه‌و چه‌ندین مه‌زاری شه‌هیدانی گه‌ریلای په‌كه‌كه‌یان شێواندووه‌.

فڕۆكه‌كانی‌ توركیا به‌بیانووی بوونی باره‌گای په‌كه‌كه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی چیایی مه‌تینا و چیایی قه‌ندیل-یشیان بوردومانكردووه‌.




PM:05:04:18/02/2017