وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕایگەیاند
نرخی دەرمان هەرزان دەبێت و رێگه ناده‌ن
هیچ كۆمپانیایه‌كى ده‌رمان به ئاره‌زووى خۆى نرخ له‌سه‌ر ده‌رمان دابنێت، به
پێچه‌وانه‌وه رێگه‌ى دیكه ده‌گرنه‌به‌ر.
د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان به ماڵپڕی باسی تووە
" له میانى كۆبونه‌وه‌یه‌كماندا له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى هاورده‌كردنى ده‌رمان
بۆ هه‌رێمى كورستان، داوامان لێ‌كردن نرخى ده‌رمان هه‌رزان بىكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه
نرخه‌كان وه‌كو وڵاتانی لوبنان و ئوردن و توركیا یان كه‌متر له‌وان لێبكه‌ن".
هەروەها وتوشییەتی: " ئه‌وه‌شمان پێگوتوون، ئه‌گه‌ر
پابه‌ند نه‌بن به‌و داواكارى و مه‌رجانه‌مانه‌وه، ئه‌وا بیر له ڕێگای دیكه ده‌كه‌ینه‌وه،
هه‌روه‌ك ڕێگا ناده‌ین ئه‌وان نرخه‌كان به‌ویستی خۆیان دابنێن".