سپی بەشێك لە‌و پۆستانە ئاشكرا دەكات كە یەكێتی گۆڕانكاری تێدا دەكات

بڕیارە لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی سەركردایەتی یەكێتی چەندین گۆڕانكاری لە 42 پۆستدا بكرێت‌و بەپێی زانیارییەكانی سپی بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی یەكێك لەو پۆستانەیە دەگۆڕدرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەیەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بە سپی رایگەیاند "یەكێك لەو پۆستانەی لە گۆرانكاری تێدا دەكرێت پۆستی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانییە كە ئێستا لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەریەتی‌و بۆ پاش لابردنی وەستا حەسەن چوار كەس بۆ ئەم پۆستە لەبەرچاوگیراون كە بریتین لە لیوا چەتۆ ساڵح، كاوە وستا گورون، خالید ماوەتی و شێخ جەلال".

سەرچاوەكەی سپی سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی دیكەش وتی: چەندین گۆڕانكاریی دەكرێت لەوانە ئاسایشی فرۆكەخانەی سلێمانی، ئاسایشی قەزا‌و ناحیەكان‌و قایمقامەكان كە لەدرێژەی پرۆسەكەدا گۆڕانكارییان تێدا دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی سپی لەكۆبوونەوەی ئەمرۆ سەركردایەتی یەكێتی كە لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت بڕیار لەسەر گۆڕینی نزیكەی 42 پۆست دەكرێت.




PM:02:14:22/02/2017