وردەکاریی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بخوێنەرەوە
هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی هاوڕان و بۆچوونه‌وه‌كانیان یه‌كه له‌سه‌ر نه‌خشه رێگاكه‌ی یه‌كێتی و نه‌خشه رێگاكه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسی و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتیان.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی و گفتوگۆكردنی نه‌خشه رێگاكه‌ی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم كۆتایی هات و بڕیاریشه سه‌عات 5 ی ئێواری ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستپێبكاته‌وه.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی یەكێتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردرایه‌تی یه‌كێتی بۆ تاوتوێكردنی نه‌خشه‌رێگاكه‌ی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم، كۆتایی هاتوه‌و له ئێستادا ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌كه له پشوویه‌كی كاتیدان، بڕیاریشه سه‌عات پێنج-ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستپێبكاته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ردایه‌تیدا كۆی بۆچوونی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و تێبینییه‌كان بۆ نه‌خشه‌رێگاكه ئه‌وه‌یه كه بۆ چوونه‌كان یه‌كه‌و هه‌موو راكان بۆ یه‌ك نه‌خشه رێگایه، كه نه‌خشه رێگایه‌كی نیشتمانیی گشتگیره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌خشه رێگایه‌ش نه‌خشه‌رێگایه‌ك ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه سیاسییه‌كان به ئامانجی ئاشته‌وایی سیاسی و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌وه كراوه‌ته‌وه كه یه‌كێتی هه‌ر نه‌خشه رێگایه‌كی هه‌بێت، نه‌خشه رێگایه‌كی هاوسه‌نگ ده‌بێت به‌وه‌ی كه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان ده‌كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ئه‌وه‌نده بیر له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و ده‌ستكه‌وته حزبییه‌كان ناكاته‌وه.
PM:05:00:22/02/2017