کەشناسی
سلێمانی ڕایگەیاندلە سەرەتای مانگی داھاتووەوە شەپۆلی باران بارین لە شارەکانی
ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند کە لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوودا پلەکانی گەرمای
شارەکانی ھەرێم ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و ھیچ ئەگەرێکی باران بارین لە ئارادا
نییە.
هەروەها
ئاشکرایکردووە "بەڵام لە ھەفتەی داھاتووە و لە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج
شەممەوە ئەگەری باران بارین ھەیە و ڕێژەی باران بارینەکەش لە ناوچەیەکەوە بۆ
ناوچەیەکی دیکە جیاوازی دەبێت. بەوەش لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە شەپۆلێکی باران
بارین ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات".