وادەی بارانبارینە زۆرەکە ڕاگەیەندرا

دەستەی پێشبینی و كەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لەكۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆڵێكی باران و سەرما ڕوو لەناوچەكە دەكاتەوە و باران بە خوڕ دەبارێت.

دەستەی كەشناسی عێراقی لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی خۆی دەخاتە ڕوو تێیدا پێشبینی ئەوە دەكات كۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆڵێكی باران بارین ڕوو لەناوچەكە بكات و پلەكانی گەرماش دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی پێشبینی و کەشناسی عێراقدا هاتووە باران بارین لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان سەرەتا بەهێمنییەو دواتریش بەخوڕ دەبارێت و كەمێك ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراقیش دەگرێتەوە، دواتر خۆڵبارین كەمێك لەناوەڕاست و باشوور دەست پێدەكات.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت پێشبینی دەکرێت کە لە ڕۆژی ١ی ئازارەوە ئەو شەپۆلی بارانبارینە دەستپێدەکات..




PM:03:05:26/02/2017