بابەتێكی خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی كەمكرایەوە

بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە فەرمی كەمكردنەوەی پرۆگرامی عەرەبی بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی راگەیەنرا.

 پێی فەرمانی وەزارەتی پەروەردە ژمارە (3050) لە 26ی شوباتی 2017، لەسەر پێشنیازی لیژنەی باڵای گۆڕانكاری لە پرۆگرامی زمانی عەرەبی، بڕیاردرا بە كەمكردنەوەی بەشی شەشەمی پرۆگرامی نوێی زمانی عەرەبی بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی و ئەو فەرمانەش بۆ ساڵی 2016-2017 و ساڵانی داهاتووش جێبەجێ دەكرێت.

لە بەشێكی تری فەرمانەكەشدا هاتووە وەزارەتی پەروەردە داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات بە زوترین كات مامۆستایانی زمانی عەرەبی ئاگادار بكەنەوە.



PM:04:43:27/02/2017