ئەنجامی تاقیكردنەوە بەراییەكان رادەگەیەنرێت
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامی تاقیكردنەوە بەراییەكانی 12ی ئامادەیی رادەگەیەنرێت.
ئەمڕۆ د.سامان سیوەیلی بە رادیۆی نەوای وت "پاش ئەوەی تاقیكردنەوەی بەرایی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی كۆتایی هات، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەكان رادەگەیەنرێت و ئێستا لە قۆناغی كۆتاییدایە، راگەیاندنی ئەنجامەكانیش وەك ساڵانی رابردوو نابێت".
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاند، لەبەرئەوەی ژمارەیەكی كەم لە خوێندكارانی هەرێمی كوردستان بەشدارییان لە تاقیكردنەوە بەراییەكاندا كردووە، بۆیە لەڕێگەی ئەلیكترۆنییەوە ئەنجامەكان راناگەیەنرێت، بەڵكو بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكان خوێندكاران دەتوانن لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی پەروەردەی شار و قەزاكان بكەن.
AM:11:29:28/02/2017