به‌رپرسی میدیای گۆڕان ڕایگەیاند، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی
پێیاندراوه له پرۆسه‌ی گۆڕانكارییه‌كاندا له دوای گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر
20، په‌خشی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن بۆ ماوه‌ی 23 كاتژمێر راده‌گیرێت.
له نووسراوێكی میدیای گۆڕاندا كه ئیمزای عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف، به‌رپرسی
میدیای ئه‌و گۆڕانی لەسەرە ئاشکراکراوە، "به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی
پێیاندراوه له پرۆسه‌ی گۆڕانكارییه‌كاندا له ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ‌دا،
بڕیارماندا دوای گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 20، په‌خشی به‌رنامه‌كانی تۆڕی هه‌واڵی
كوردی بۆ ماوه‌ی 23 كاتژمێر رابگیرێت".
جەختیشکراوەتەوە "ته‌نها ئه‌و رێكلام و پڕۆمۆیانه په‌خشده‌كرێن كه به‌شی
به‌رنامه‌كان ئاماده‌ی كردوون".
كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، بەشێکە لە تۆڕی میدیایی بزووتنەوەی گۆڕان کە لە سێ
ماڵپەڕ و کەناڵێکی ئاسمانی و ڕادیۆیەک پێکدێت.