پارتی لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی وێستگەی نەوتی كەركوك هاتەدەنگ
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رەتیدەكاتەوە حیزبەكەی بەنیازبوبێت دەست بەسەر كۆمپانیای نەوتی باكوردا بگرێت.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی كە باس لەوە دەكەن پارتی دیموكراتی كوردستان بەنیازبوە دەستبەسەر كۆمپانیای نەوتی باكوردا بگرێت لە كەركوك، كەمال كەركوكی فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای كەركوك و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لەلێدوانێكدا بۆ رادیۆی نەوا رەتیكردەوە پارتی هیچ جموجوڵێكی كردبێت و وتی "ئەوە دەكەوێتە سنوری میحوەری چوارەوە لە باشوری كەركوك، من بەرپرسیارێتی میحوەری رۆژئاوای كەركوكم هەیە، هیچ جموجوڵێكی لەو جۆرە نییە و دوورە لە واقیعەوە".
لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو وێستگەیە لەلایەن هێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیشەوە، كەمال كەركوكی وتی "ئەگەر وابێت زیانی بۆ كورد و پێشمەرگە هەیە".
PM:02:28:02/03/2017