بەپەلە.. بەرەی توركمانی دژی دەست بەسەراگرتنی نەوتی كەركوكە

سەرۆكی بەرەی توركمانی دژایەتی خۆیان سەبارەت كۆنترۆڵكردنی  بیرە نەوتییەكانی كەركوك كە لەلایەن هێزێكی دیاریكراوەوە راگەیاند.

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەگەریدا لەكەركوك، لەسەر دەست بەسەراگرتنی ئەو بیرە نەوتییانەی لەلایەن هێزێكی كوردییەوە رایگەیاند: ئەو كارە دژی هەموو یاساكانی عێراقە‌و لە لاوازی حكومەتی عێراقەوە سەرچاوەی گرتوە.
وتیشی: ئەمە بوار خۆش دەكات كە هێزێكی دیكە بێت‌و دەست بەسەر بیرە نەوتی دیكەدا بگرێت.

ساڵحی ئاماژەی بەوەدا كە ئەم هەنگاوە هیچ پاساوێكی نیە‌و داوای لە حكومەتی عێراق‌و وەزیری نەوتی عێراق كرد كە بەدەم  كێشەكەوە بێن،  چونكە "بە پێی دەستوری عێراق نەوت موڵكی خەڵكە".

سەرۆكی بەرەی توركمانی داوای كرد كە نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی كوردستانە نەفرۆشرێت‌و لە رێگەی سۆمۆ بفرۆشیت. سۆمۆ تاكە كۆمیانیای رێگەپێداروە بۆ فرۆشتنی نەوتی عێراق.

ئەرشەد ساڵحی لە كۆنگرە رۆژنامەنوسییەكەیدا وتیشی: نابێت خەڵكی كەركوك‌و بەرژەوەندییەكانی ببێتە قوربانی كێشەكانی نێوان سلێمانی‌و هەولێر.



PM:03:00:02/03/2017