بەوێنە .. بەرهەم ساڵح سەردانی تاڵەبانی دەکات

بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی خۆی هاوسەرەکەی سەردانی تاڵەبانی لە گردی دەباشان دەکات.

سەردانەکە کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣/٣ ئەنجامدراوەو بەرهەم ساڵح لەگەڵ هاوسەرەکەی سەردانی تاڵەبانی لە گردی دەباشان کردووەو دانیشتنەکە لەلایەن بافڵ تاڵەبانیەوە سازکراوە.

هەرچەندە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی د. بەرهەم ساڵح ئامادەی هیچ کام لەو کۆبوونەوانە نەبوو، بەلآم نزیکبوونەوەیەک لە رای کوتلەکەی ناوبراو لەگەڵ کوتلەکەی هێرۆ ئیبراهیم دا بەرامبەر چۆنێتی رێککەوتن لەگەڵ پارتی و رێککەوتن لەگەڵ گۆڕان دا هەیە، بە پێچەوانەی ئەو تێڕوانینەوە کە هەریەک لە کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەم و، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری هەیانە، کە زیاتر مەیلدارن بەلای ئەوەی لەگەڵ پارتیدا رێکبکەون وپرسی رێککەوتن لەگەڵ گۆڕان بکەن بە پرسی دووەم.

ە پۆستێكیشدا لە پەیجی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، بەرهەم ساڵح نووسیویەتی "‏ئەمڕۆ سەردانی جەنابی مام جەلالم کرد، پێگە و کاریگەریی مێژوویی مام لای کورد و عێراق مایەی پێزانین و رێزە، و بۆ بەندەش مام و رابەر و مامۆستای گەورەیە".

ئەو سەردانەی بەرهەم ساڵح بۆ لای تاڵەبانی دوای کۆبوونەوەیەکی لاهۆر شێخ جەنگی و بەرهەم ساڵح دێت کە دوای دوا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سازکراوە، پێشتریش بەرهەم ساڵح چاوی بە بافڵ تالەبانی کوڕە گەورەی تاڵەبانی کەوتووە. 



PM:10:14:03/03/2017