ئارام شێخ محه‌مه‌د وازی لەسەرۆكایەتی لیژنەیەك هێنا
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌زایان بۆ دیاریكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كێشێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویكردەوە خۆشحاڵ بووه كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌زایان بووه بۆ دیاریكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌ڵام به‌هۆی تێبینییه‌كان سه‌باره‌ت به بونی ئه‌و له لیژنه و به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی، بڕیاریداوه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێ‌و شوێنی پێویست بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكێكی نوێ به پێی یاسا و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌ن.
PM:04:46:04/03/2017