پارتی هێزێكی زۆر رەوانەی مەخمور دەكات

بە وتەی بەرپرسێكی یەكێتی لە مەخمور، پارتی ئەمرۆ جارێكی تر هێزێكی زۆری بەرەو قەزای مەخمور جولە پێكردو و لەنزیك كەمپی مەخمور جێگریی كردون، كە كەمپی دانیشتوانی باكوری كوردستانن.

رەشاد گەڵالی لێپرسراوی كۆمیتەی یەكێتی لەمەخمور بە میدیاكانی حیزبەكەی راگەیاند، هێزێكی زۆر دژە تیرۆری پارتی و بەشێك لەهێزی فەرماندەیی هەولێری پارتی گەینراونەتە مەخمور وە لەنزیك كەمپی شەهید رۆستەم كە دانیشتوانی باكوری كوردستانی تێدایە جێگیری كردون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هێزەكە هەموو جۆرە چەكێكی قورسیان پێیە و مەترس دروست بوونی شەر لەناوچەكە لەئارادایە .




PM:04:51:05/03/2017