داوا دەكرێت سەرۆكی حكومەتی گۆڕانكاری لە ریزبەندی موچەدا نەكات
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان داوا لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەكات گۆڕانكاری له ڕیزبه‌ندی مووچه‌دا بۆ پێشمه‌رگه نه‌كات، ئه‌گه‌ر به‌نیازیشن بیكه‌ن هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه.
ئاری هەرسین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زی دانیانی سیاسی له پارله‌مانی كوردستان لەنوسراوێكدا دەنوسێت: له كاتێكا كه پێشمه‌رگه هێشتا له سه‌نگه‌ردایه و سنوره‌كانی خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌پارێزێت، كه‌چی هه‌واڵێك بڵاو بۆته‌وه كه گوایه له خشته‌ی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خراوه. ئه‌م گۆڕانكاریه له ڕیزبه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه‌دا ئه‌گه‌ر بۆ موجامه‌له و ڕازیكردنی مامۆستایان بێت، بڕوا ناكه‌م تاكه یه‌ك مامۆستای به‌ڕێز له كوردستان هه‌بێت دڵگران بێت به‌وه‌ی پێشمه‌رگه له پێش هه‌مو كه‌سێكه‌وه مووچه وه‌ر بگرێت.
هەروەها دەنوسێت: مامۆستایان كه ڕابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیمانن له پڕۆسه‌ی فێربوون و هه‌نگاونانمان به‌ره‌و خۆری زانست، توێژێكی خۆنه‌ویست ومه‌غدوریشن و، پێویسته باشكردنی بژێوی ژیانی خۆیان و ماڵ و مناڵیان له به‌رنامه ستراتیژیاكانی حكومه‌تدا جێگه‌یان بۆبكرێته‌وه. به‌ڵام دیسانه‌وه دڵنیام هه‌مومان هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت پێشمه‌رگه له‌پێشی پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی وه‌رگرتنی مووچه‌دابێت.
ئاری هەرسین داوا لە سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات "گۆڕانكاری له ڕیزبه‌ندی مووچه‌دا بۆ پێشمه‌رگه نه‌كات، ئه‌گه‌ر به‌نیازیشن بیكه‌ن هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه. وابزنم ئه‌م داواكاریه‌ش نه جێبه‌بێكردنی موستاحیله و نه داواكاریه‌كیشه له ده‌ره‌وه‌ی مه‌نتیقی ئینسان".
PM:11:03:06/03/2017