وادەی هەڵبژاردن لە کوردستان ڕاگەیەندرا

کۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند، 22 ملیار دینار بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ته‌رخانكراوه‌و چاوه‌ڕوانن به‌فه‌رمی‌ ڕابسپردرێن ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.

شێروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، ئەوان دوو نوسراویان لە بەرواری (9/1/2017) ئاراستەی هەریەك لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد تایبەت بەتێچووی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان كە دەبێ لەرێكەوتی 6/11/2017 بەڕێوەبچێت، لەگەڵ بودجەی تایبەتی كۆمسیۆنیش بۆ ساڵی 2017.

وتیشی‌ "ئێمه‌ له‌هه‌وڵی‌ ئاماده‌كاری‌ داین بۆ پلاندانان بۆ ئه‌م پڕۆسه‌یه‌و چاوه‌ڕێین كه‌به‌فه‌رمی‌ ڕابسپردرێین بۆ ئاماده‌كاری‌ بۆ پڕۆسه‌كه‌".

له‌ كۆتای كۆنگره‌كه‌دا وتی، له‌ هه‌وڵداین تا نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا به‌كار بهێنین بۆ پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا.



PM:05:17:07/03/2017