عەبادی: ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێم دەیفرۆشێت زیاترە لە بودجەی ١٧%

سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "ئەو نەوتەی كەركوك و هەرێمی كوردستان كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەفرۆشرێت پارەكەی زیاترە لە بودجەی لەسەدا 17كەی پشكی هەرێم دەبێت و بەشی موچەی تەواوی فەرمانبەران و موستەحەقاتی جوتیارانیش دەكات".

ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لەدوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقی وتی " عەبادی پێیوابووە ئەو نەوتەی كەركوك و هەرێمی كوردستان كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەفرۆشرێت پارەكەی زیاترە لە بودجەی لەسەدا 17كەی پشكی هەرێم دەبێت و بەشی موچەی تەواوی فەرمانبەران و موستەحەقاتی جوتیارانیش دەكات".

 ئاڵا تاڵەبانی بە میدیاکانی یەکێتی راگەیاند" وتی عەبادی داوایكردووە حكومەتی هەرێم شەفاف بێت لە دۆسییەی نەوتدا بەتایبەتی فرۆشتنی نەوتی كەركوك".

سەبارەت بە نەوتی كەركوك و هەناردەكردنی ئاڵا تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا كە حەیدەر عەبادی رایگەیاندووە بەراشكاوی وتی ئاگاداری ئەو بڕە نەوتەی كەركوك نییە كە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە دەفرۆشێت نازانرێت بڕو پارەی ئەو نەوتە چەندە.




PM:10:12:07/03/2017