كەشناسی هەرێم پێشبینی كەشوهەوای سبەینێی راگەیاند

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، شەپۆلێکی باران بارین لە ئەمڕۆوە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ باران بارین لە کات وشوێنی جیا جیا  و ئەگەری بوونی تۆز و خۆڵ هەیە لە هەندێک کاتدا.

ئەمڕۆ 11/3 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند " ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ باران بارین لە کات وشوێنی جیا جیا  و ئەگەری بوونی تۆزو خۆڵ هەیە لە هەندێک کاتدا ".

ئاماژە بەوەشکراوە، نزمترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٤ و بەرزترینیش ٢٢ دەبێت و لە سلێمانی ١٢  بە ٢٠ دەبێت و لە دهۆکیش ١٥ بە ٢١ دەبێت کەرکوکیش ١٤ بە ٢٣ دەبێت.



PM:01:41:11/03/2017