هۆشداری دەدرێتە هێزەكانی پێشمەرگە
لەبارەی خۆتۆماركردن لە سیستەمی بایۆمەتری بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، فەرماندەیەکی باڵای ھێزەکانی پێشمەرگە ھۆشداری دەدات.
جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی یەکەی ٧٠ی ھێزەکانی پێشمەرگە ڕاگەیاند: ناتوانم ئینکاری بکەم لەوەی پێشمەرگەی بندیوار نییە، بەڵام دەرئەنجامەکانی سیستەمی بایۆمەتری ھەموو ئەوانە دەردەخات.
ئەو فەرماندەییەی پێشمەرگە وتیشی: ڕەنگە پێشمەرگەیەک ڕۆشتبێتە دەرەوەی وڵات بەھۆی ئەوەی بریندار بێت یان ھەرھۆیەکی دیکە، بۆیە لەم حاڵەتەدا نابێت ئێمە بەیەک یان دوو مانگ بڕیار بدەین کە ئەم کەسانە بندیوارن.
فەرماندەی ھێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە بۆ snn تەئکیدیکردەوە، من خۆم پێش ھەموو پێشمەرگەیەک بەشداریم لەپرۆسەی سیستمی بایۆمەتری کردوەو دەبێت ھەموو پێشمەرگەیەکیش بەشداری بکات، ئەگەرنا ھەرکەسێک ناوی خۆی تۆمارنەکات لەسیستەمی بایۆمەتری موچەدا، دەردەکەوێت کە پێشمەرگە نییەو لەھەموو مافێکی پێشمەرگایەتی بێبەریدەکرێت.
PM:03:00:11/03/2017