یەكێتی وردەكاریی تەواوی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە
پاش كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
گه‌لی خۆراگری كوردستان!
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان!
پاش نیوه‌رۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 13/3/2017 به‌سه‌رپه‌ره‌شتی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی دواڕهشنوسی نه‌خشه رێگای یه‌كێتی بۆ ساڵی 2017 كرا، بهوردیو به‌گیانی به‌رپرسیارانه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ته‌واوی ماده و خاڵه‌كانی نه‌خشه رێگاكه‌یان تاوتوێ كرد، پاش وه‌رگرتنی بۆچوون و پێشنیاز و تێبینی هه‌ڤاڵان، به‌كۆی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، نه‌خشه رێگاكه په‌سه‌ند كرا.
جه‌ماوه‌ری خۆراگر!
به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاریی قۆناغی ئه‌مرۆی كوردستان و پێویستی به‌گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیهكانو بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و كاراكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌زگا شه‌رعیه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی و كاری هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و یه‌كخستنی وزه‌و توانای هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، نه‌خشه‌ی رێگاكه‌ی په‌سه‌ندكرد بۆ:
- په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان كوردستان، په‌یوه‌ندی یه‌كێتی- پارتی، یه‌كێتی-گۆڕان و ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كانی تری كوردستان.
- چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم – به‌غدا.
- چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و دیموكراسیانه‌ی به‌شه‌كانی تری كوردستان.
- رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
- قۆناغی دوای داعش و ئاماده‌كاری بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان.
- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم.
- چاره‌سه‌ركردن و رێكخستنه‌وه‌ی ئابوری هه‌رێم
- پێداچوونه‌وه‌و بهشهفافكردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و گاز
- چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و باشتركردنی بژێوی هاوڵاتیانی كوردستان
- پاكسازی و چاكسازی له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌گه‌نده‌لی، مشه‌خۆری، بیرۆكراسی.
- ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه مافێكی ڕه‌وا و یاسایی و دیموكراسیانه‌ی گه‌لی كوردستانه‌و گه‌ل خۆی بڕیار له‌چاره‌نوسی خۆی ئه‌دات و یه‌كێتی خه‌باتی بێووچانی له‌مێژینه‌ی درێژهپێ ده‌دات بۆ به‌دیهێنانی.
- جێ به‌جێ كردنی ماده‌ی 140، كه ماده‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌ستوری عیراقی فیدراله.
هه‌ڤاڵانی دڵسۆزی یه‌كێتی!
له‌ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا، به‌گرنگیه‌وه باش له ئه‌نجامدانی گۆڕانگاری له ئۆرگانه‌كانی حزب و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی كرا و جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه، به‌پێی پسپۆری و شاره‌زایی، پۆسته به‌تاڵه‌كانی یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند پڕبكرێـتهوهو گۆڕانكاریه‌كانیش ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی،
دوای پشووه‌كانی راپه‌رین و نه‌ورۆز، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی كۆبوونه‌وه‌كانی درێژه‌پێده‌دات، بۆ تاوتوێ كردن و بڕیاروه‌رگرتن له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌گان.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PM:09:49:13/03/2017