کادیرێکی دیاری پاریی دیموکراتی کوردستان سەرخۆشی خۆی ئاراستەی نەوشیروان مستەفا دەکات و دەڵێت" بە لەدەستدانی شوعلەخان خانمێكی شۆشگێڕو نیشتیمان په‌روه‌رمان له‌ده‌ست دا".
ئاری هەرسین کادیر و ئەندام پەرلەمانی پارتی لە پرسەنامەیەکدا کە ئاراستەی سپی کراوە هاتووە" به داخێكی زۆره‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ خوشكی به‌ڕێزمان شوعله عه‌لی هاوژینی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا له سلێمانی كۆچی دوایی كرد".
هەرسین دەڵێت" شوعله خان له خێزانێكی تێكۆشه‌رو نیشتیمانپه‌روه‌ری شاری سلێمانیدا هاته دونیاوه‌و گه‌وره‌بوو، به‌ڵام وابزانم زێده‌ڕه‌وی نیه ئه‌گه‌ر بڵێین به‌ڕێزیان به‌شێكی ئه‌و خه‌بات و ماندوبونه‌ی شاخ و شاری كاك نه‌وشیروانیشیان پێ ده‌بڕێت. ئه‌مه‌ش چونكه خۆی و منداڵه‌كانی به به‌رده‌وام له ژێر چه‌قۆی ڕه‌حمه‌تی ڕژێمی فاشیستیدابوون و، ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵوێرانی زۆریان له پێناو، خه‌باتی كوردایه‌تیدا چێشتوه‌و خاوه‌ن شه‌هیدیشه. بۆیه ده‌توانین بڵێین ئێمه ئه‌مڕۆ خانمێكی شۆشگێڕو نیشتیمان په‌روه‌رمان له‌ده‌ست دا".
لە کۆتایی برووسکەکەیدا ئەو کادیرەی پارتی دەڵێت " خوای گه‌وره سه‌بوری كاك نه‌وشیروان و نما و چیا‌و چراو كه‌سو كاره‌كری بداته‌وه و جێگای به‌هه‌شت بێت".