رابه‌ری بزووتنه‌وه: نه‌ورۆز ئه‌فسانەیە‌و دەبێت كورد خۆی لەئاگر بەدوور بگرێت
مه‌كته‌بی رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا، بیروڕای رابه‌ره‌كه‌یان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌باره‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاندووه، پێش هه‌موو كه‌س ده‌بێت كورد خۆی به‌دوور بگرێت له ئاگری نه‌ورۆز.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ی عیرفان عه‌بدوالعزیز رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بڵاوكراوه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، بیروڕای رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وایه كه پێش هه‌موو كه‌س ده‌بێت كورد خۆی به‌دوور بگرێت له ئاگری نه‌ورۆز، چونكه هیچ گه‌لێگ نییه له دنیا ئه‌وه‌نده ساده بێت بۆ ئه‌وه ئاهه‌نگ بگێڕێت و هه‌ڵپه‌ڕكێ بكات.
نووسینگه‌ی عیرفان عه‌بدوالعزیز رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، نه‌ورۆز تێكه‌ڵ كراوه به كۆمه‌ڵێك ئه‌فسانه كه هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه و خه‌ڵكێكی تر بۆ پشتیوانی بیری ناسیۆنالیستی خۆیان به‌كاریان هێناوه، ئه‌و تێكه‌ڵكردنه‌ی كه له نێوان ئه‌م داستانه و نه‌ورۆزدا دروست كراوه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی گرنگ و باوه‌ڕ پێكراو نییه كه پێوه‌ندی ئاگركردنه‌وه و نه‌ورۆز و كاوه‌ی ئاسنگه‌ر پێكه‌وه گرێ بدات.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی داوه، نه‌ورۆز وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ڕۆژێكی نوێیه له سه‌ری ساڵی گه‌لانی ئێران و دیجله و فورات، به درێژایی هه‌زاران ساڵ یاد كراوه و باس كراوه تا بووه‌ته به‌شێك له فه‌رهه‌نگی گه‌لانی ئێرانی، بۆیه پێش هه‌موو كه‌س ده‌بێت كورد خۆی دوور بگرێت، چونكه هیچ گه‌لێگ نییه له دنیا ئه‌وه‌نده ساده بێت بۆ شتێكی له‌و بابه‌ته هه‌ڵپه‌ڕكێ بكات.
PM:04:23:19/03/2017