کەناڵێکی ئاسمانی نوێی کوردی بەناوی فریدۆم
تیڤی لە ئەورپا دەستی بە پەخشکرد.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەناڵێکی نوێی
تەلەفزیۆنی ئاسمانی دەستی بە پەخشکرد بە ناوی فریدۆم تی ڤی کە کەناڵێکی سیاسیی
هەمەڕەنگی گشتییە.
تا ئێستا بە فەرمی هیچ حزب و لایەنێک
خاوەندارێتی خۆی لەم کەناڵە ئاسمانییە ڕانەگەیاندووە، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە
شوێنگرەوەی ئەو کەناڵە کوردییانەی نزیک پارتی کرێکاران بن کە لە ماوەی ڕابردووەوە
بەهۆی فشارەکانی تورکیاوە بڕیاری ڕاگرتنیان لە لەیان فەڕەنساوە دەرکرا.
ئەم کەناڵە لە ئێستادا لەسەر هەردوو مانگی
دەسکردنی نەیلسات و مانگی دەستکردی هۆتبێرد کراوەتەوە هاوڵاتیان دەتوانن بینەری
بن.