پەرلەمانتارێكی پارتی بەدیلێك بۆ پەرلەمانی كوردستان پێشنیار دەكات

ئاری هەرسین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دەڵێت "پاش روداوە یەك لە دوای یەكەكانی ساڵی 2015 (23-6، 19-8، 12-10) فەزایەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی تەنگەنەفەس و توڕە و دورەپەرێز لە یەكتر لە هەرێمی باشوری كوردستان خوڵقاوە. ئەم فەزایەو ئەم هەلومەرجە روبەرێكی بەرینی بۆ شەڕێكی سارد و هەندێكجار قێزەوەن رەخساندوەو مەودای گوێگرتن و قسەكردنی لەگەڵ یەكتردا تەنگەبەر كردوە".

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لەوتارێكدا جەختیكردۆتەوە لەوەی هەندێكجار مرۆڤ هەست دەكات وەك بڵێی (مەنتیق) و (عەقڵ) لە ئیش كەوتون، (فەوزا) و (توندڕەوی) رەواجیان پەیداكردوە و بونەتە كەرەسەی سیاسەتكردن. دەشڵێت "حزبەكانی ئێمە حزبی سونەتین (ترادیسیۆنالیست). كە ئەگەر نەڵێین لە هەموو جیهانی سێهەم، لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست شێوەیەكی قوبوڵكراو و زێدە باوە. لە سەرێكی ترەوە ئێمە گەلێكی بێ دەوڵەتین. هەر بۆیەش فۆرمگیری موئەسەساتی وەك پەرلەمان مۆدێلێكی سەیرە كە لە پێناسە (پۆست مۆدێرنە) بۆ شێوازی ئیدارەی كۆمەڵگە بە زەحمەت پێناسە و تەفسیر دەكرێت".

ئاری هەرسین ئەوەشی رونكردۆتەوە، كە وا بڕیارە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان بكرێتەوە و بۆ هیچ لایەكیشیان ئەركێكی ئاسان نابێت. دەشڵێت "مەسەلەی پێكهێنانی ئەنجومەنێكی نیشتمانی باڵا هەتا دەگەینە مەقسەدی (دەوڵەت) وەك بەدیلی پەرلەمان بە باش دەبینم".

دەقی وتارەكە بخوێنەرەوە



PM:03:06:23/03/2017