له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى
یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستاندا نه‌خشه‌رێگاكه‌ی یه‌كێتیی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندكرا.
ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌كێتیى له زارى "به‌ختیار شاوه‌یس"
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه "ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی
ناوه‌ندی كۆبووه‌وه و دوای گقتوگۆیه‌كی چڕی هه‌ڤاڵانه له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگاكه‌ی یه‌كێتی،
به تێبینییه‌وه نه‌خشه رێگاكه په‌سه‌ندكرا".
ناوبراو وتیشی "نه‌خشه رێگاكه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا پاشكۆی
نه‌خشه‌رێگاكه بڵاوده‌كرێته‌وه".
هاوكات "له‌تیف نێروه‌یی" وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی
ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند
"یه‌كێتیی یه‌ك بڕیار و یه‌ك پڕۆژه‌ی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان".
"له‌تیف نێروه‌یی" ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
84 ئه‌ندام به به‌ڵێ ده‌نگیان به نه‌خشه‌رێگاكه دا، هه‌روه‌ها سێ ئه‌ندامیش بێده‌نگ
بوون و چوار ئه‌ندامیش ناڕازی بوون و بڕیاریشه تێبینییه‌كان وه‌ك پاشكۆ بۆ ئه‌نجومه‌نی
سه‌ركردایه‌تی بنێردرێن".